ئەمڕۆ یەکشەممە، له رۆژى دووه‌مى سه‌ردانەکەیدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و هێزه سياسييه‌كانى عێراقى كرد و لە کۆبوونەوەکانیدا، دۆخى سياسى، ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و ئاڵنگارییە جياجیاكانى به‌رده‌م وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێکردووە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێی گوتووە، دەبێت به دانايى و نه‌رمى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكرێت.
ئەو سەرکردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان کۆبووەوە بريتى بوون لە: عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و په‌ره‌پێدان، جه‌مال ئه‌لزاری، ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانيی نه‌سر، د. نه‌سسار ئه‌لروبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌در و ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه.
راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە دەکات له كۆبوونه‌وه‌كاندا راشكاوانه و به كراوه‌يى دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و ئاڵنگارییە جياجیاكانى به‌رده‌م وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێكران.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كانى كرد بۆ په‌سندكردنى بودجه‌ى عێراق و هيواى خواست ئه‌وه سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى عێراق به‌گشتى و كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە “هه‌موومان له عێراق هه‌ڵه‌مان كردووه، ده‌بێ به تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌شه‌وه بۆ داهاتوو و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه هه‌ڵبده‌ينه‌وه و سوورد له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى رابردوو وه‌ربگرين.”
سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ پێگه‌ى ئاساييى خۆى، وەک نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێکردووە، به چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كانييه‌وه به‌نده و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ كليلى سه‌قامگيرى و داهاتوويه‌كى باشتره بۆ ته‌واوى عێراق، هه‌رچه‌ند كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ببن، ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه دانيشتن و په‌يوه‌نديى به‌رده‌وام له‌نێو لايه‌نه عێراقييه‌كاندا هه‌بێت. رايگه‌ياندووە “ئه‌م سه‌ردانه‌شمان بۆ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه‌يه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ك له په‌يوه‌نديى به‌رده‌وامدا بين و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان له به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وام بن.”
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە، “هێز، ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق پێكه‌وه به‌ستراوه، نه‌وه‌يه‌كى تازه‌ى سياسى له عێراق دروست بووه و ده‌بێ به دانايى و نه‌رمى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و رووداوه‌كاندا بكرێت. ده‌بێ هه‌مووان له عێراق پێكه‌وه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. عێراق خاوه‌نى سه‌رچاوه‌ى مرۆيى و سرووشتيى ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا هاوبه‌ش بن و له ئه‌رك و مافه‌كاندا يه‌كسان بن. عێراق پێويستى به به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كانیيه‌تى و گه‌لى عێراق له هه‌موو شوێنێكى وڵات شايسته‌ى ژيانێكى باشتره و پێشبينيى زياترى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ين هه‌موو عێراق پێشكه‌وتوو بێت”.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە له كۆبوونه‌وه‌كاندا لايه‌نه عێراقييه‌كانيش سوپاسى سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانييان بۆ به‌غدا كردووە و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان به گرنگ له‌ڕووى كاته‌وه، هه‌روه‌ها به ده‌ستپێشخه‌رى و هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ گفتوگۆيه‌كى جدديى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوانيان بۆ چۆنيه‌تيى چاسه‌ره‌كردنيان و قووڵكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى له‌نێوان هه‌موواندا.