مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:” پاش ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بكوژێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە گومانیان دەكرد تۆمەتبار بەرەو پارێزگای سلێمانی هەڵاتبێت ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .”

“دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت .”

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت:”لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ب ، أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی دادگای هەولێر دەكرێتەوە .”