پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی هەناو ڕایدەگەیەنێت ، داتایەكی زانستی باوەڕپێكراو نییە ئەوە بسەلمێنێت كە ڕۆژوو ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكە زیاد دەكات، دەشڵێت،”ئەوانەی نەخۆشییەكەیان بە سووكی گرتووە، باشترە ٢٤ كاتژمێر دوای نەمانی نیشانەكانیان، ڕۆژوو بگرن”.
د.زانا دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو لەهەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە ، وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە، زانایانی ئایینی ئیسلام دەڵێن ڕێگەپێدراوە و دەتوانیت لەكاتی ڕۆژووبوون وەریبگریت.
ڕاشیگەیاندووە، هەندێك كەس نیشانە لاوەكییەكانی ڤاكسینەكە بە تووندی دەگرن وەك (تاو لەرزێكی زۆر، بێ هێزیی، ئێش و ئازاری ماسوولكە)، بۆیە دەشێت بەھۆی ئەم ئازارانەوە نەتوانن ڕۆژووەكەیان بەردەوام بێت و پێویستیان بە وەرگرتنی دەرمان ھەبێت، بۆیە پێویستە لەم كاتانەدا ڕاوێژ بە پزیشك بكرێت بۆ شكاندنی ڕۆژووەكە.
ئایا وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە؟
وەڵام⁄
نەخێر، ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە، زانایانی ئایینی ئیسلام دەڵێن ڕێگەپێدراوە و دەتوانیت لەكاتی ڕۆژووبوون وەریبگریت.
سەرچاوە: گۆڤاری بەناوبانگی پزیشكی (لانسێت).
تێبینیی: ھەندێ كەس نیشانە لاوەكییەكانی ڤاكسینەكە بە تووندی دەگرن وەك (تاو لەرزێكی زۆر، بێ ھێزیی، ئێش و ئازاری ماسوولكە)، بۆیە دەشێت بەھۆی ئەم ئازارانەوە نەتوانن ڕۆژووەكەیان بەردەوام بێت و پێویستیان بە وەرگرتنی دەرمان ھەبێت، بۆیە پێویستە لەم كاتانەدا ڕاوێژ بە پزیشك بكرێت بۆ شكاندنی ڕۆژووەكە.
پرسیاری دووەم⁄
ئایا ئەوەی تووشی نەخۆشیی كۆڤید-١٩ بێت، دەتوانێت بە ڕۆژوو بێت؟
وەڵام⁄
یەكێك لە ڕێگەپێدراوەكانی شكاندنی ڕۆژوو لە شەریعەتی ئیسلام، نەخۆش كەوتنە و لە قورئانی پیرۆزیش ئاماژەی پێكراوە، بەڵام كامە نەخۆشیی؟ ئایا ھەموو نەخۆش كەوتنێك؟
بە دڵنیاییەوە نەخێر، ھەندێ نەخۆشیی تایبەت ھەن كە ڕێگەیان پێدراوە.
نەخۆشیی كۆڤید-١٩ و ڤایرەسی كۆڕۆنا، لە بەشێك لە تووشبووان نەخۆشییەكە بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان سەرووی ٦٠ ساڵە و نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە، یان ئەوانەی بە قورسیی گرتوویانە و نەخۆش پێویستە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێت، ئەمانە لە ڕووی پزیشكییەوە نابێت و ناشێت بە ھیچ جۆرێك ڕۆژوو بگرن.
بەشێكی تریان نەخۆشییەكەیان مامناوەندە، واتا لە ماڵەوەن و چارەسەر وەردەگرن، ئەمانە باشترە تا دوو ھەفتەی یەكەمی نەخۆشییەكە ڕۆژوو نەگرن. ھەرچەندە ئەم ژمارەی ڕۆژانە دەشێ كەمتر و زیاتر بێت، لەسەر بارودۆخی نەخۆشەكە وەستاوە.
ئەوانەی نەخۆشییەكەیان بە سووكیی گرتووە، باشترە ٢٤ كاتژمێر دوای نەمانی نیشانەكانیان، ڕۆژوو بگرن.
پرسیار⁄
ئایا ڕۆژوو گرتن لە ڕەمەزان ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید-١٩ زیاد دەكات؟
وەڵام⁄
نەخێر، ھیچ داتایەكی زانستیی باوەڕپێكراو نییە ئەوە بسەلمێنێت كە ڕۆژوو ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكە زیاد دەكات.
بۆ ھەر پرسیارێك سەبارەت بە ڕۆژوو بوونت لە كاتی تووشبوونت بە كۆڤید-١٩، باشترە ڕاوێژ بە پزیشكی پسپۆڕی ئەو بوارە بكەیت.
د.زانا دزەیی
پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ھەناو