ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا خوێندنی ئهمساڵ بهشێوهی ئۆنلاین دهبێت و تاقیكردنهوهكانیش لهناو كهمپ.
دهقی بڕیارهكه:
ڕاگەیەندراوی زانکۆی سلێمانی
لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھەرێمی کوردستان وخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، لە چوارچێوەی ھەردوو بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بەیانی ژمارە (١٤) لە (٧-١-٢٠٢١) وبەردەوام بوونی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەم لە بەیانی ژمارە (١٢) لە (٣٠-٣-٢٠٢١)، سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکەمان بۆ ڕۆژانی داھاتوو ئەم زانیارییانەی خوارەوە ڕادەگەینین:
1. سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆکەمان خوێندنی وانەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی وئۆنلاین بەردەوامی پێدەدەن لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری وزانستخوازی بەردەوام.
2. سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆکەمان پشتبەست بە رۆژمێری خوێندنی زانکۆیی(٢٠٢٠-٢٠٢١) تاقیکردنەوەکانیان لە ناو کەمپەس ئەنجام دەدەن بەپێی ئەو خشتەی کە لەداھاتوودا کۆلێجەکان خوێندکارانی لێ ئاگاداردەکەن.
3. سەرۆکایەتی زانکۆ بەرەچاوکردنی سەرجەم رێکارە تەندروستیە خۆپارێزییەکان، وپشت بەست بەخشتەی تاقیکردنەوەی کۆلێجەکان، ھەڵدەسێت بەدابین کردنی بەشەناوخۆییەکان بۆ ئەو خوێندکارانەی کە تاقیکردنەوەیان ھەیە.
بەھیوای تەندروستی وپارێزراوی بۆ ھەموو لایەک
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی
١١-٤-٢٠٢١