سنورمیدیا ـ كاروخ عومەر
له چاوپێككه‌وتنێكی تایبه‌تی سنورمیدیا، پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت.
ده‌قی چاوپێككه‌وتنه‌كه:
سنورمیدیا: دوای زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر چواره‌مین كۆنگره، ئێستا دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی چۆنه؟
پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی: ئێستا یه‌كێتی له قۆناغێكی نوێدایه، ئێمه له كۆنگره بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا به‌شێوازێكی نوێ ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ین، له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین به‌رنامه‌كانی كۆنگره جێبه‌جێ بكه‌ین.
یه‌كێتی به شێوازێكی تازه و به به‌رنامه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌گونجێت هاتۆته‌وه ناو گۆڕه‌پانی سیاسی، لای خه‌ڵكیش ئه‌م گۆڕانكاریانه په‌سه‌نده و شێوازی نوێی كاركردنمان لایان قبوڵكراوه، به چاوی خۆیان ده‌بینن سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی نوێیه و هاوسه‌رۆكییه و گه‌نجێكی زۆر هاتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش وایكردووه په‌سه‌ندتر ببێت لای خه‌ڵكی كوردستان.
سنورمیدیا: دوای ده‌ستبه‌كاربونتان وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان، چ به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره؟
پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی: گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی گرنگه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌شێكی ناوچه‌ی دابڕاوه ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م ناوچه‌یه پڕ ئێشوكاربێت بۆ ئێمه.
به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونم په‌تای كۆرۆنا هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه بڕیاری كه‌ره‌نتینه درا و له چه‌ند مانگی یه‌كه‌م نه‌مانتوانی هیچ كاری حزبی وه‌ك پێویست بكه‌ین ، ته‌نها هه‌ندێ كاری خێرخوازی و مرۆیمان ئه‌نجامدا.
له‌ڕووی هه‌یكه‌لی حزبییه‌وه، به‌شێكی زۆری ئۆرگانه‌كانی گه‌رمیانمان نوێكردۆته‌وه، گۆڕانكاریمان له هه‌موو به‌رپرسی كۆمیته‌كان و ئۆرگانه‌كان كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج و كه‌سوكاری شه‌هیدانمان هێناوه‌ته پێشه‌وه متانه‌مان پێداون بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆیان ببینن.
ئێمه له‌م ماوه كورته باش چوینه‌ته‌وه ناو خه‌ڵك، ڕۆژانه سه‌دان كه‌س سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان ده‌كه‌ن. خه‌ڵك ئومێدی به ئێستای یه‌كێتی هه‌یه.
له گه‌رمیان زۆر بایه‌خ به گه‌نج ده‌ده‌دین، له ڕووی وه‌رزشه‌وه پاڵپشتیانین ، هه‌فتانه دوو بۆ سێ سیمینار له‌ناو مه‌ڵبه‌ند پێشكه‌ش ده‌كرێت و چه‌ندین خولی جیاجیامان كردووه‌ته‌وه.
له‌ڕووی ئابورییه‌وه گه‌رمیان شوێنێكی ستراتیژییه، سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری ئابووری هه‌یه ئێمه به‌ڕاستی پێمان وایه هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان وه‌ك پێویست سودیان له‌و سه‌رمایه‌یه وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه كاری ئێمه ئه‌وه‌یه به‌شێكی ئه‌و داهاته‌ی له‌گه‌رمیان ده‌ستده‌كه‌وێت ته‌رخان بكرێته‌وه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و گه‌شه‌پێدانی زیاتر ژێرخانی ئابووری گه‌رمیان.
له گه‌رمیان كاری باش كراوه، هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، به‌تایبه‌ت كه‌لار و كفری، كه ئه‌گه‌ر كاری جدی تێدابكرێت پێمانوایه له ڕووی ئابوورییه‌وه سودی ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هه‌موو كوردستانیش.
سنورمیدیا: دوای ده‌ستبه‌كاربوونتان وه‌ك به‌رپرسی گه‌رمیان، ڕۆڵی ژنان له چ ئاستێكدایه؟
پۆڵا سیروان: من كه له مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار بووم، ژماره‌یه‌كی كه‌م له ژن پله‌یان هه‌بوو، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر پله‌یان پێدراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شی ژنانمان كردووه‌ته‌وه و به‌شێكی چالاكه و وایكردووه زۆر ژنی دیكی بێنه پێشه‌وه و ده‌ست بكه‌ن به كار.
سنورمیدیا: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له كێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌سیره كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت هه‌بوو، ئه‌و كێشه‌یه گه‌یشت به‌كوێ؟
پۆڵا سیروان: كێشه‌ی نه‌وتی حه‌سیره چاره‌سه‌ر كراوه، ئێمه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه له‌سه‌ر هێڵ بووین، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه به‌جۆرێك كراوه، كه هه‌م كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر، هه‌م شۆفێری ته‌نكه‌ره‌كان پێی ڕازیبن.
سنورمیدیا: دوای ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و جێگیركردنی پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی 2021 عێراق، یه‌كێتی چ كارێك ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه؟
پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر به گرنگ ده‌زانی، هه‌ربۆیه كاری جدیمان له‌سه‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجام بگات، هه‌ربۆیه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌میشه پشتیوانی كاك قوباد بووین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
ئه‌و ڕێككه‌وتنه كه به ئه‌نجام گه‌یشت و بوودجه‌ی عێراق په‌سه‌ندكرا، ده‌توانم بڵێم پشكی شێری به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت، هاوسه‌رۆكان، كاك قوباد، ئه‌ندامه‌كانمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌شمان هه‌وڵێكی زۆریاندا له‌م پێناوه‌دا و خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامی هه‌بوو.
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رشانیه‌تی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی عێراقی جێبه‌جێی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ر ئه‌و دۆخه خراپه‌ی ئابووری نه‌بنه‌وه و له دڵه‌ڕاوكێدا نه‌بن بۆ مووچه.
ئێمه چۆن داكۆكیمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه له به‌غدا به ئه‌نجام بگات، ئێستاش داكۆكی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت، هه‌موو فشارێك و هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت.
سنورمیدیا: یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت؟
پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی: ئێمه لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان به پێویست ده‌زانین، ئه‌مه شتێك نییه ته‌نها بۆ سلێمانی بێت به‌ڵكو بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه، لامه‌ركه‌زی له خزمه‌تی هاوڵاتیایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتیناته.
لامه‌ركه‌زی ئیداری به گرنگ ده‌زانین، بڕیارمانداوه جێبه‌جێی بكه‌ین، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو لایه‌نه‌كان كاری بۆ بكه‌ین.
ئێمه پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردووه پێشكه‌شی حكومه‌تمان كردووه، داكۆكی لێده‌كه‌ین و ئاماده‌شین گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ین.
سنورمیدیا: یه‌كێتی خۆی ئاماده‌كردووه بۆ هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خته؟ پێتانوایه ده‌نگه‌كانتان زیاد ده‌كات؟
پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی: ئێمه ئاماده‌كاری باشمان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین و ئه‌م به‌رنامه نوێیه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین، پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌نگه‌كانی زیاد ده‌كات.
سنورمیدیا: چه‌ند زانیارییه‌ك بڵاوبووته‌وه باس له‌وه ده‌كرێت به‌ڕێزتان كاندید ده‌بن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، یاخود بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌م ده‌نگۆیانه تاچه‌ند ڕاستن؟
من كادری یه‌كێتیم، یه‌كێتی چی پێباشبێت و له هه‌رشوێنێك پێویستی به منبێت من له‌وێم، هێشتا كاتیشماوه بۆ ئه‌وه‌ی كاندید دیاری بكرێت.